سەرچاوەکان

ڕێنماییەكان لەسەر بەكارهێنانی توێژینەوەكانی دۆسیە وەكو میتۆدێكی هەڵسەنگاندن

لەم ڕێنماییانەدا سەرەتا خوێنەر بە چەمکی توێژینەوەی دۆسیە دەناسێندرێت، پێناسەیەکی ڕوون دەخاتە ڕوو کە چۆنێتی بەكارهێنانیان لە مەبەستەكانی
هەڵسەنگاندندا پیشان دەدات. مەبەستیان ڕێنمایی کردنی بڕیاردانی هەڵسەنگێنەرە لەبارەی ئەوەی ئایا میتۆدەكانی توێژینەوەی دۆسیە بەسوودن و پەیوەستن
بەئامانجەکانیان یا نا. لەم بەڵگەنامەیەدا سوود و زیانەکانی مێتۆدەكانی توێژینەوەی بابەت و، هەروەها لیستەی پشكنین کورت بۆ تاقیکردنەوەی شیاویی
مێتۆدەكانی توێژینەوەی بابەت، خراوەتە ڕوو.
كاتێك خوێنەر دڵنیا دەبێتەوە لەوەی میتۆدناسیی توێژینەوەی دۆسیە بۆ ئامانجەکانیان گونجاوە، ئەو كاتە ڕێنماییەکان، ڕێكارەكانی چۆنێتی بەکارهێنانی
توێژینەوەكانی دۆسیە بۆ هەڵسەنگاندن و، دیاریکردنی بابەتەكان )حاڵەتەکان( و، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا و نووسینی ڕاپۆرت دەخەنە ڕوو. بەشەکانی
ڕێنمایی تەواوکەری یەكترن و، دەتوانرێت لە هەمان كاتدا بەیەكەوە بەکار بهێندرێن؛ گەڕانەوەكان بۆ بەندەكانی تری ڕێبەرییەكە بەکاردێت بۆ یارمەتیدانی
خوێنەر، بۆ ڕووپێوکردنی چینە پەیوەندیدارەکان.
لە کۆتاییدا، لە هەر شوێنێكدا پێویست بێت، ڕێنماییەکان لینک و پێشنیار بۆ سەرچاوەی زیاتر دەخەنە بەردەست، بۆ یارمەتیدانی هەڵسەنگێنەر لە پەرەپێدانی
توێژینەوەی دۆسیەدا. ئەمانە نموونەی کورت یان دەرهاویشتەی توێژینەوەی دۆسیە بەردەستەكان، «لیستەی پشكنینی کوالێتی » و نموونەکانی ڕاپۆرتکردن لەخۆ
دەگرێت.

زیادکردنی لێدوان

Search for Common Ground

Evaluation

ڕێنمایی

Kurdish