سەرچاوەکان

رێبه رێكى پوخت بۆ په یوه ندیكردن به هاو ٚلاتیان

په‌یوه‌ندیكردنى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌ خاڵى سه‌ره‌كى داده‌نرێت بۆ به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراو تاوەکو بتوانن له‌ ده‌زگاى یاساداناندا نوێنه‌رایه‌تى ده‌نگده‌رانى خۆیان بكه‌ن و وه‌ڵامی پێداویستیه‌كانیان بده‌نه‌وه‌. ئه‌و رێبه‌ره‌ پوختە‌ رێنمایى وئامرازه‌كان بۆ یارمه‌تیدانى په‌رله‌مانتاران به‌ مه‌به‌ستى زامنكردنى حوكمڕانیه‌كى بەدەنگەوەهاتوو و كراوه‌ و له‌خۆگری هەموو لایەنەک ده‌خاته‌روو. ئه‌وه‌ى له‌و رێبه‌ره‌دا هاتووه‌ بریتیه‌ له‌ تێڕوانینێكى گشتى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دامه‌زراندنى نووسینگه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن به‌ هاوڵاتیان و رێنماییه‌كانى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندیكردن و رێكخستن و ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌كانى گفتوگۆكردنى سیاسات و هه‌روه‌ها خستنه‌رووى كه‌یسی نموونەیی له‌ به‌رنامه‌ى په‌یمانگه‌ى دیموكراسى نیشتمانى له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به‌ هاوڵاتیان. زۆر له‌و كه‌یسانه‌ى كه‌ ده‌خرێنه‌روو هه‌وڵه‌كانى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ و یاریده‌ده‌ره‌كانیان له‌ نووسینگه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن به‌ هاوڵاتیان ده‌رده‌خه‌ن له‌و پارێزگا تازه‌ ئازادكراوانه‌ى ژێر ده‌ستى داعش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌ند و وانانه‌ ده‌ربكه‌و‌ن كه‌ لێیانه‌وه‌ فێر ده‌بین و باشتر پیاده‌كردنه‌كان بخرێنه‌روو بۆ مانه‌وه‌مان له‌ په‌یوه‌ندیکردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى  به‌رده‌وامی هاوڵاتیان له‌كاتی ململانێکان و راگواستندا.

زیادکردنی لێدوان